زیانەكانی بەكارهێنانی بڵی پلاستێكی ئاو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی بەكارهێنانی بڵی پلاستێكی ئاو

 

 

خەڵكێكی زۆر پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنان و كڕینی ئاوی بتڵی پلاستیكی بە تایبەتی لە كاتی سەفەركردن و گەشتەكاندا، بەڵام بە پێی ماڵپەڕی (DW) ژمارەیەك زانای بواری ژینگە ئامۆژگاری گۆڕینی ئاوی قوتووی پلاستیكی بە ئاوی ئاسایی دەكەن، لەبەرئەوەی كێشەی زۆرەو بەكارهێنانی زیانی زۆرترە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە گشتی، هۆكارەكانیش ئەمانەن:

1. پیسبوونی كیمیایی : زۆرێك لە بتڵی پلاستیكی لە جۆری (ئیتیلێن تێرێفتالات) دروستكراون كە ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان دەردەكەن بۆ ناو ئاوەكە، جگە لە پێكهاتەكانی بیسفینۆڵ، كە دەتوانێت دزە بكاتە ناو ئاوەكەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێك كێشەی تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، هەروەها كاریگەری لەسەر زاوزێ دەبێت و دەبێتە هۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكان كە سەرەنجام كاریگەری لەسەر كۆرپەلەو گەشەی منداڵی ساوا زیاد دەبێت، بۆیە ئامۆژگاری دەكەن كە بتڵی ئاوی پلاستیكی بگۆڕن بە ئاوی لە شووشەكراو. 2. كاریگەری لەسەر ژینگە : فڕێدانی بتڵی پلاستیكی كێشەی ژینگەیی دروست دەكات، بەو پێیەی سوود لە سووتەمەنی دەبینرێت بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیك، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی غازی گەرمخانەیی و گۆڕانی كەشوهەوا، بۆ دروستكردنی بتڵی پلاستیكی بڕێكی زۆر ئاوو وزە بەكاردەهێنرێت، ئەمەش واتە دەرهاویشتنی بڕێكی زیاتر لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، یان هەر غازێك كە هۆكارە بۆ پەنگخواردنەوەی گەرما لەسەر گۆی زەوی، لەبەرئەوە ئاوی ئاسایی هەڵبژاردەیەكی تەندروسترە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كاریگەری لەسەر ژینگە.

2. سەرچاوەی ئاو نادیارە : زۆر كەس پێیان وایە ئاوی پلاستیك لە ئاوی بیرو كانیاوە سروشتییەكانەوە دێت، بە تایبەت كاتێك كە ریكلامی جوانی بۆ دەكرێت و لە ریكلامەكاندا پیشان دەدرێت، ئەو ئاوە لە قەڵبەزەو تاڤگەو جۆگەلەو كانیاوەكانی چیاكانەوە وەردەگیرێت، بەڵام لە چەندین وڵات دەركەوت كە، ئاوی ئاسایی بتڵی پلاستیكی لە رووبارو دەریاچەكانەوە وەردەگرن و كۆمپانیا گەورەكانیش لە پشت ئەم كارەوەن و وەك ئاوی كانزایی دەیفرۆشن.

3. زیادبوونی تێچوون : زۆر كەس پارەیەكی زۆر دەدەن بۆ ئاوی بتڵی پلاستیكی كە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ ئاوی ئاساییدا نییە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی كە بارگرانی لەسەر تاكەكان دروست دەكات، نیشانەی نەبووی هۆشیاری پێویستیشە لەلایەن تاكەكانەوە وەك بەكاربەرێك بەرامبەر بەو تەكنیكانەی كە كۆمپانیاكان بەكاری دەهێنن، تا بەرهەمی زیاتر ساغ بكەنەوەو پارەی زیاتریان دەست بكەوێت، بێئەوەی گوێ بە سەلامەتی ژینگە و تەندروستی ژینگە بدەن.

4. بەكارهێنانی وزە : بتڵی پلاستیكی، جگە لەوەی هەر لە دروستكردنیدا بڕێكی زۆر دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەرهەم دێت و ژینگە پیس دەكات، گواستنەوەشی بڕێكی زۆر وزەی دەوێت و خۆ ئەگەر بە رێگا باوەكان بگوێزرێتەوە، ئەوا بڕێكی زۆر لە دەردانی كاربۆن زیاد دەكات و كاریگەری نەرێنیی قورسیشی لەسەر ژینگە دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا، وەك ئەوەی كە ئێستا لەسەر زەوی روویداوە.

مەعروف مەجید – سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

 

هه‌واڵی گرنگ