لەبارەی یەكەم پزیشكی كورد لە عێراق ئەمانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی یەكەم پزیشكی كورد لە عێراق ئەمانە بزانن

 

 

دكتۆرە (سانیحە ئەمین زەكی بەگ) یەكەم كچە پزیشكی كورد لە عێراق.

1. كچی خوالێخۆشبوو (ئەمین زەكی بەگ) ەو (ئەمین زەكی بەگ) ناوێكی پڕشنگدارە لە مێژووی عێراق و كوردستان یەكێك بووە لە ئەفسەرانی سوپا.

2. لە ساڵی (1920) لە شاری بەغدا لەدایك بووە.

3. دەرچووی دواناوەندی مەركەزی بەغدایە.

4. لە كۆلێژی پزیشكی بەغدا وەكو یەكەم موسڵمان وەرگیراوەو لە ساڵی (1944) دەرچووە.

5. لە ژیانی كۆمەڵایەتیشیدا شوی كردووە بە (ئیحسان رەفعەت) كە ئەفسەرێكی ڕیزەكانی سوپای عێراق بووە.

6. هەر لە كۆلێژی پزیشكی بەغدا دامەزراوەتەوە.

7. خوێندنی باڵای لە بەشی (مفردات القلب) تەواوكردووەو بە (M.S.C) هاوسونگ كراوەو لێكۆلینەوەی لەسەر (راهاتن لەسەر هۆشبەرەكان) بڵاوكردۆتەوە.

8. مامۆستاو وانەبێژی (مفردات القلب) بووە لە كۆلێژی فارماكۆلوژی (زانستی داوو دەرمانی پزیشكی).

9. ساڵی (1972) گەشتی لەندەنی كردووە بۆ درێژەدان بە خوێندن.

10. لەساڵی (1976) خانەنشینكراوەو وەكو مامۆستای بەشدار لەگەڵ (د. یۆركستۆن) لە نەخۆشخانەی (FRIEN HOSPITAL) بۆ نەخۆشییە دەرونییەكان كاری كردووە.

11. بۆ ماوەی شەش كاری لەسەر نەخۆشییەكانی (شیزۆفرینیا) كردووەو حەوت لێكۆڵینەوەیشی لەسەر ئەو نەخۆشیە لە گۆڤارە پزیشكییەكانی بەریتانیاو سوید بڵاوكردۆتەوە.

12. پێنج ساڵ خزمەت و كاری پزیشكی لە شانەشینی عەرەبی سعودیە كردووە.

13. پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەكان بووە لە نەخۆشخانەی مەلیك فەهدی سەربازی.

14. پێش كۆچی دوایی كردنی لە بەریتانیا دەژیا.

15. ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی عێراق و لقی ژنانی كۆمەڵەی مانگی سوور و منداڵانی كەمئەندام و دەورانی زانكۆ بووە.

16. ساڵی (2017) كۆچی دوایی كردووە.

(رادیۆی كوردی بەغدا)

 

هه‌واڵی گرنگ