مەلەكردن كاریگەری لەسەر تەندروستی چییە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەلەكردن كاریگەری لەسەر تەندروستی چییە ؟

 

 

توێژینەوەكان دەریانخستووە، كە مەلەكردن یارمەتی باشتركردنی تەندرووستی جەستەو دابەزاندنی كێش و درووستكردنی ماسولكەكان دەدات، ئەمە جگە لە سوودە زۆرەكانی بۆ تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەكان، دەشڵێت، مەلەكردن دڵ بەهێز دەكات.

كۆمەڵێك ڕێگا هەیە دەریدەخات، كە مەلەكردن یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی تەندرووستی جەستەو كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ لەوانەش...

1. بەهێزكردنی ماسولكەی دڵ، دەكرێت بە مەلەكردن ماسولكەكانی دڵ بەهێز بكەن، بەو پێیەی بەسوودە لە زیادكردنی هێزی دڵ و بەرزكردنەوەی توانای پەمپكردنی خوێن بۆ جەستەو ڕێكخستنی لێدانی دڵ، ئەمە، جگە لەوەی هاندانی سوڕی خوێن بە تەواوی جەستەدا.

2. دابەزاندنی پەستانی خوێن، مەلەكردن دڵ بەهێز دەكات بەو پێیەی ڕێگە دەدات خوێن بە تەواوی جەستەدا بڕوات، هەروەها مەلەكردن بۆ ماوەی (30) خولەك لە ڕۆژێكدا یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

3. باشتركردنی هەناسەدان، مەلەكردن یارمەتی مرۆڤ دەدات خێراترو درێژتر هەناسە بدات لە كەسانی ئاسایی، ئەمەش بەهۆی بەرزكردنەوەی توانای سییەكان بۆ كاركردنی كاراتر.

4. باشتركردنی سوڕی خوێن، مەلەكردن یارمەتی كەمكردنەوەی هەستكردن بە بێهێزی دەدات لەو شوێنانەی، كە بەدەست خراپی سووڕی خوێنەوە دەناڵێنن.

(د. دلێر غازی – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ و سنگ و بۆرییەكانی خوێن)

 

هه‌واڵی گرنگ