وێڕای زۆری لێكۆڵینەوەكان لەسەر زیانەكانی جگەرەكێشان، لەسەر كۆی تەندروستی مرۆڤ، لە ئێستادا دوایین ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكات، كە جگەرەكێشان دەبێتە هۆی بچووك بوونەوەی مێشكی مرۆڤ.
لێكۆڵنەوە تازەكان ئەوەیان نیشانداوە، كە جگەرەكێشان مێشك بچووك دەكاتەوەو مەترسی لەناوچوونی عەقڵ زیاد دەكات.
توێژەرانی ئەمریكا بە لێكۆڵینەوەی سكانی مێشكی زیاتر لە (23) هەزار كەس بەو ئەنجامە گەیشتن جگەرەكێشان بەشێوەیەكی رۆژانە دەبێتە هۆی بچووكبوونەوەی قەبارەی مێشك.