یەكێك لەنەخۆشییە زۆر باوەكانی ئێستا لەجیهاندا بریتییە لە نەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشتی مرۆڤ.
لەناو زۆرێك لەهاوڵاتیان ئەو نەخۆشییە بەربڵاوە، هۆكارەكانیش زۆرن، بەڵام بەپێی وتەی پزیشكان چەند هۆكارێك كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئەو نەخۆشییە هەیە.
1. دانیشتن بە چوارمەشقی.
2. بەپێوە ڕاوەستانی زۆر.
3. هەڵگرتنی شتی قورس.
4. ورگی زل.
5. شێوازی ناڕاستی خەوتن.
6. لەباوەشكردنی منداڵ.