باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو چین؟ لە كوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو چین؟ لە كوردیو بیزانە

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك لەبارەی باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو ڕێنمایی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كرد بەم شێوەیەی خوارەوە:


ــــ ژەمی پارشێو ژەمێكی سەرەكی و گرنگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە كە پێویستە بخورێت و تا درەنگتر بخورێت باشترە.
--- باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :
۱ ـــ یەكیك لەم خۆراكانە : یەك قاپ ماست یان هێلكەی كوڵاو یان پەنیر یان نیسكێنە یان گوێز و هەنگوین یان یەك قاپ ماست نۆكاو یان یەك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو ۰
۲ ــ نانی تیری یان هەورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە ) + دوو بۆ سێ دەنك زەیتوون ۰
۳ ـــ میوەیەك یان سەوزەیەك ( شووتی ، كاڵەك ، ترۆزی ، خەیار ، قەیسی ، خورما ، مۆز ،چوالەی سەوز، هەڵوژە ڕێواس ، شلیك ) ۰
٤ ـــ یەك بۆ دوو پەرداخ ئاو ۰
ــــ چا باشترە نەخورێتەوە ؛ ئەگەر خورایەوە لە یەك پیاڵە زیاتر نەخورێتەوە ۰
ــــ پێویستە تا نیو سەعات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەكەوێت و نەخەوێتەوە ۰

--- خراپترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :
۱ ـــ برنج و شلە ۰
۲ ـــ خواردنی سووركراوە ۰
۳ ـــ شیرینی و چەوری ۰
٤ ـــ ڤاست ڤوود ۰
٥ ـــ شەرەبەتی گیراوە و شەرەبەتی فرێش و خواردنەوە گازیەكان ۰
٦ ـــ خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو ۰

--- تێبینی :
ـــ پێویستە ڕۆژووانانی بەڕێز پابەندی ڕینمیایە تەندروستیەكانی مانگی ڕەەزان ببن و دوور كەونەوە لە هەڵە باوەكان كە پێشتر لەم پەیجەدا بڵاوكراوەتەوە ۰
ـــ ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە یان قەڵەون ؛ ڕێجیمی ڕەمەزان لە پەیجەكەدا بڵاوكراوەتەوە ۰

 

هه‌واڵی گرنگ