لەبەر ئەو هۆكارانە بە خێرایی قەڵەو دەبین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەر ئەو هۆكارانە بە خێرایی قەڵەو دەبین

 

 

چەند هۆكارێك هەیە دەبنە هۆی قەڵەوی زیادبوونی كێش لەوانەش، سستی غودەی دەرەقی، خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك، نەخواردنەوەی ئاوو وشك بوونەوەی جەستە، خواردنی سوێر، شەكەتی و هیلاكی بەردەوام، خەمۆكی، خواردنی ناتەندروست دوای وەرزشكردن.

گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیادبونی كێش و قەڵەوی چین؟

1. سستی غودەی دەرەقی.

2. خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك، هەر كاتێ بڕی خۆراك زیاتر لە پێویستی جەستەو خەرج نەكرێت لەڕێی وەرزشەوە كێش زیاد دەكات.

3. نەخواردنەوەی ئاوو وشك بوونەوەی جەستە، خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش نان خواردن یارمەتی دابەزینی كێش دەدات.

4. خواردنی سوێر.

5. شەكەتی و هیلاكی بەردەوام.

6. خەمۆكی، هەندێ جار لە كاتی خەمۆكی و قەلەقی مرۆڤەكە سەر دەكاتە خواردن.

7. خواردنی ناتەندروست دوای وەرزش، پێویستە دوای وەرزش خواردنی سووك وەك شۆرباو سەوزەو میوە یان ماست.

(د. دارا ئەحمەد – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەرس)

 

هه‌واڵی گرنگ