سوودەكانی پشكنینی پێش وەختەی شێرپەنجە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودەكانی پشكنینی پێش وەختەی شێرپەنجە بزانن

 

 

پشكنینی پێشوەختە ڕێگایەكی گرنگە بۆ ڕێگریكردن و زوو دەستنیشانكردنی چەند جۆرێكی باوی شێرپەنجە پێش ئەوەی كەسەكە هیج نیشانەیەكی هەبێت، لەوانە (شێرپەنجەی مەمك، شێرپەنجەی پڕۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێكە، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست).

جۆرەكانی پشكنینی پێشوەختە تایبەتن بەجۆری شێرپەنجەكە وەك:

1. شێرپەنجەی مەمك: ئەنجامدانی پشكنینی خۆیی، مامۆگرافی لەتەمەنی (40) ساڵیەوە هەموو ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت، هەندێك جار پێویستە پشكنینی MRI بكرێت.

2. شێرپەنجەی پرۆستات: پشكنینی كۆم لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ، پشكنینی خوێنی پرۆستات (psa).

3. شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێكە: پشكنینی نازۆری لەڕیگەی كۆمی (10) ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت،colonoscopy ،segmoidoscopy، پشكنینی پیسایی ساڵی یەكجار ئەنجام دەدرێت (FOBT).

4. شێرپەنجەی ملی منداڵدان: پشكنینی ڤایرۆسی HPV لەتەمەنی (25) ساڵیەوە هەموو پێنج ساڵ جارێك، پشكنینی خانەكانی ملی منداڵدان لەڕێگەی pap test كەلەلایەن پزیشكی پسپۆر ئەنجام دەدرێت.

5. شێرپەنجەی سییەكان: پشكنینی سیتی سكان ساڵی یەكجار بۆ سییەكان لەو كەسانەی سەروو (50) ساڵن و بۆ ماوەیەكی زۆرو بڕیكی زۆر جگەرە دەكێشن.

6. شێرپەنجەی پێست: پشكنینی پێستی كەسەكە بەئامێری تایبەت یان تەنها پشكنینی پێستەكە لەلایەن كەسەكە خۆی یان پزیشكەوە.

سوودەكانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە چیە ؟

1. دەستنیشانكردنی شێرپەنجە لەقۆناغە سەرەتاییەكان كەچارەسەركردن و چاكبوونەوە ئاسانە لەو قۆناغەدا.

2. كەمكردنەوەی ئەگەری گیان لەدەستدان بەشێرپەنجە.

3. دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی ئەگەری توشبونیان هەیە بەجۆرێكی دیاریكراوی شێرپەنجە.

(د. ڕێباز حاجی عەلی – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە)

 

هه‌واڵی گرنگ