ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (11/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (11/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (11/03)

1824 / گرتنی شارۆچكەی (پردێ‌ – ئاڵتۆن كۆپری) لەلایەن (پاشای كۆرەوە).

1860 / كۆچی دوایی (سلێمان حەلەبی) سەركردەی هێزەكانی (میسر) لەسەردەمی (موحەمەد عەلی) لەتەمەنی (72) ساڵی، ناوبراو هاوڵاتییەكی بەڕەچەڵەك (فەرەنسی) بوو.

1917 / هێزەكانی (بەریتانیا) (عێراق) یان داگیركرد، فەرماندەی ئەو هێزە (ستانلی مۆد) بوو بەشێك لەو هێزەش (هیندی) یەكان بوون.

1955 / كۆچی دوایی (ئەلێكساندەر فلێمێنج) لەتەمەنی (74) ساڵیدا دۆزەرەوەی (پەنسلین).

1958 / لەدایك بوونی (غازی مەشعەل عەجیل یاوەر) سەرۆك كۆماری (عێراق).

1970 / مۆركردنی ڕێككەوتنامەی (11) ی ئادار لەنێوان ڕژێمی (عێراق) و (مەلا موستەفا بارزانی)، كەبەهۆیەوە (كورد) مافی ئۆتۆنۆمی وەرگرت.

1991 / ڕزگاركردنی شاری هەولێرو دەوروبەری و پاككردنەوەی لە (بەعس).

2006 / كۆچی دوایی (سلۆڤۆدان میلۆسلۆڤیج) لەبارێكی نادیار لە دادگای لاهای لە (هۆڵەندا).

 

هه‌واڵی گرنگ