هۆكارەكانی سەرئێشەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و شێوازی چارەسەركردنی بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی سەرئێشەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و شێوازی چارەسەركردنی بزانە

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك گرنگترین هۆكارەكانی سەرئێشەی كاتی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و شێوازی چارەسەركردنی دیاری كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە:


گرنگترین هۆكارەكانی و شێوازی چارەسەركردنی :
زۆرن ئەو كەسانەی تووشی سەرئێشە دەبن لە كاتی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە تایبەت لە چەند ڕۆژێكی سەرەتادا ؛ بۆ زانینی هۆكارەكانی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم بابەتە بخوێنەوە ۰
گرنگترین هۆكارەكانی :
۱ ــــ دابەزینی ئاستی دابەزینی شەكر لە خوێن بە تایبەت دوای بانگی عەسر ۰
۲ ــــ نەمانی ماددەی كاڤیین : بە تایبەت لەو كەسانەی پێش ڕەمەزان بە ڕۆژ بڕێكی زۆر چا و قاوە و نەستلە و خواردنەوە گازیەكان دەخۆنەوە ۰
۳ ــــ نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو : دەبێتە هۆی وشك بوونەوەی لەش و دابەزینی فشاری خوێن و دابەزینی ئاستی ئوكسجین لە خوێن دا ۰
٤ ــــ تێك چوونی سیستمی خۆراكی ڕۆژانە : بە هۆی تێك چوونی كاتی خواردن و جۆری خۆراك لە مانگی ڕەمەزان ۰
٥ ــــ هیلاك بوون لە ماوەی ڕۆژدا كاتی بەڕۆژبوون ۰
٦ ــــ تێك چوونی خەو و شەونخوونی و كەم خەوی ۰
۷ ــــ هۆكاری تر كە پەیوەندی بە ڕۆژووبوونەوە نیە وەك گرژبوونی ماسولكەكانی مل ، خەمۆكی ، فشاری دەروونی و جەستەیی ، هتد
۰ ۸ ــــ بەرزی پلەی گەرما ۰
۹ ــــ نیشانەی دابەزینی نیكۆتین لەو كەسانەی جگەرە و نێرگەلە دەكێشن ۰
۱۰ ــــ كۆنیشانەی پڕبوونی گەددە دوای نان خواردن ۰
۱۱ ــــ كەمی ڤیتامین و كانزا و بەدخۆراكی ۰

شێوازی چارەسەركردنی :
۱ ــــ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زەڵاتە و مێویەك لە كاتی پارشێو زۆر بە سوودە ۰
۲ ــــ خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو ؛ هەموو نیو سەعات جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە ؛ ئاوەكە فێنك بێت یان ئاساییە باشترە لە ئاوی زۆر سارد ۰
۳ ــــ ڤیتامین (B12 ) : خواردنی بڕێكی پێویست لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (B12 ) وەك هێلكە ، شیر و بەهەرمەكانی ، ماسی ، گۆشتی سووری بێ چەوری ، مریشك ۰
٤ ــــ خواردنی دانەوێڵە تەواوەكان وەك ئاری بۆر بە شێوەی نانی تیری یان هەورامی ، پاقلەمەنیەكان ۰
٥ ــــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی ، خەیار ، شووتی ، قەیسی ، هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰
٦ ــــ ڕیك خستنی كاتەكانی نووستن ؛ دوور بكەرەوە لە شەونخوونی ؛ بە ڕۆژ مەخەوە و بە شەو بەخەبەر بیت لە بەربانگەوە تا پارشێو ۰
۷ ــــ زیاتر لە یەك سەعات زیاتر مەچۆرە بەر تیشكی خۆر دوای سەعات دوانزەی نیوەڕۆ ، دوور كەوتنەوە لە شوێنی گەرم ۰
۸ ــــ دوور كەوتنەوە لە شوێنی قەرباڵغ و ژاوەژاو و دەنگی بەرز ۰
۹ ــــ كەم كردنەوەی ستریس و دڵەڕاوكێ بە پێ توانا ۰
۱۰ ــــ بەكارهێنانی دەرمان بە ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشك ۰

 

هه‌واڵی گرنگ