ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (12/03)

1403 / لەشاری (لەندەن) یەكەم نەخۆشخانە تایبەت بە (شێت) ەكان كرایەوە.

1524 / (شارلی پێنجەم) ی ئیمپراتۆری (ئیسپانیا) داوای كرد موسڵمانەكانی ووڵاتەكەی بكرێنە (مەسیحی).

1854 / مۆركردنی ڕێككەوتنامەی (ئیستەنبۆڵ) لەلایەن (دەوڵەتی عوسمانی و بەریتانیا و فەرەنسا) بۆ پێكهێنانی یەك هێز لە دژی (ڕووسیا).

1861 / لەدایك بوونی (تاگوور) شاعیری (هیندی).

1890 / لەدایك بوونی (موحەمەدی كوڕی ئیدریسی كوڕی سەید مەهدی كوڕی موحەمەدی سەنووسی) ناسراو بە (ئیدریسی سەنووسی) یەكەم و كۆتا شای دەوڵەتی (سەنووسی) لە (لیبیا).

1893 / لەدایك بوونی (حوسێن حوزنی موكریانی) رۆژنامەنووسی بەناوبانگی (كورد) لەشاری (سابڵاخ).

1912 / ڕوودانی جەنگی (سلاوی) لە (لیبیا) لە نێوان خۆبەختكارانی (لیبی) بەسەركردایەتی (عومەر موختار) و هێزەكانی (ئیتاڵیا).

1922 / لەناوچەیەكی نێوان شاری (سلێمانی) و (ئێران) گومرگ داندراوە.

1924 / هەڵبژاردن لە (عێراق) بۆ (ئەنجوومەنی دامەزرێنەران) و تیایدا (17) (كورد) دەرچوون، یەكێك لەمانەش (شێخ قادر) ی برای (شێخ مەحمود) بوو.

1954 / (نوری سەعید) و (مەلیك فەیسەل) بەیەكەوە سەردانی (پاكستان) یان كرد.

1957 / كۆچی دوایی شاعیر (عەبدولجەبار ئاغا) ناسراو بە (كانی).

1959 / كۆچی دوایی (الفچیل الورتلانی جەزائیری) نوێنەری پێشەوا (حەسەن بەنا) بۆ (یەمەن) و بەشداری كردنی لە شۆرشی ساڵی (1948)، دوایی چووە بۆ (جدە) پاشان بۆ (عەدەن) و دوایش بۆ (هیند و میسر) و لە ووڵاتی (توركیا) ش كۆچی دوایی كردووە.

1964 / كۆچی دوایی (عەباس مەحمود عەقاد) نووسەری گەورەی (میسر) لەتەمەنی (75) ساڵیدا.

1970 / (حافز ئەسد) بووە سەرۆكی (سوریا) و تاساڵی (2001) كۆچی دوایی كرد هەر سەرۆك ووڵات بوو.

1991 / هەریەكە لەناوچەكانی (ئاكرێ‌ و خانەقین و باوەنوور و پردێ‌) لەلایەن جەماوەرو پێشمەرگەوە ئازاد كران.

2009 / دادگای (عێراق) بڕیاری بەندكردنی (3) ساڵی بەسەر (مونتەزەر زەیدی) ئەو كەسەی پێڵاوەكەی گرتە (جۆرج بۆش) لەشاری (بەغدا) دەركرد.

 

هه‌واڵی گرنگ