نوری مالیكی لە هەوڵدایە سەدر بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوری مالیكی لە هەوڵدایە سەدر بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی

كوردیو
 
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەیەكی سعوودی،نوری مالیكی لەهەوڵدایە سەدر بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی، ئامادەشە یاسای هەڵبژاردن بەدڵی سەدریەكان هەمواربكاتەوە. 
 
رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی سعوودی بڵاویكردووەتەوە،"پێنچ سەرچاوەی شیعی ئاشكرایانكردووە, نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق بە نیوەندگیری نهێنیدا پەیامی بۆ موقتەدا سەدر ناردووە, بۆ لێكگەیشتن لەبارەی گەڕانەوەی سەدر بۆ پرۆسەی سیاسی لەڕێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوەوە, تیایدا ئاماژە بە تاوتوێكردنی هەڵبژاردن پێشوەختیش كراوە ئەگەر پێویست بكات.
 
بەوتەی سەرچاوەكان, مالیكی خاوەنی دەستپێشخەری پەیوەندیكردنە لەگەڵ رەوتی سەدر, لەماوەی دوو هەفتەی رابردوشدا چەند كەسایەتیەكی سەربە سەدری بینیوە بۆ شرۆڤەكردنی دیدی لەبارەی هەڵبژاردن و ئەو هەموارانەی دەیەوێت بیخاتە یاساكەوە.
 
پێشتر شەرقولەئەوسەت ئەوەی ئاشكراكرد, مالیكی سەرقاڵی ئامادەكردنی یاسایەكی نوێیە بۆ هەڵبژاردن بەكۆمەڵێك هەموارەوە, كە ئامانجی كەمكردنەوەی چانسی محەمەد شیاع سودانی, سەرۆكوەزیرانی عێراقە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
 
مالیكی تاكە لایەنی شیعی نییە هەوڵی پەیوەندیكردن بە سەدر دەدات, بەڵكو سەركردەكانی لەنمونەی, عەممار حەكیم و هادی عامری, داوایان لێكردووە پلانی بزانن لەبارەی گەڕانەوەی بۆ پرۆسەی سیاسی.
 
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەكە،مالیكی دڵنیایە لەوەی سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداری دەكات, ئەوەشی بە نێوەندگیرەكان راگەیاندووە ئامادەیە لەگەڵ سەدر لێكگەیشتن بكات لەسەر نمونەیترین یاسای هەڵبژاردنەكان كە خزمەتی گەڕانەوەیەكی بەهێزی سەدر بكات.
 
بە وتەی سەرچاوەكان, مالیكی تائێستا هیچ وەڵامێكی راستەوخۆ و راشكاوی لە سەدرەوە پێنەگەیشتووە, بەڵام نێوەندگیرەكان رایانگەیاندووە هەموارە پێشنیازكراوەكە رەنگە پەسەندكراوبێت.
 
سەدر تائێستا بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێكی رانەگەیاندووە لەبارەی ئامادەكارییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
 
عیسام حسێن, چالاكی سیاسی سەر بە رەوتی سەدر, بەدووری زانیوە هیچ نێوەندگیریەك هەبێت لەگەڵ سەدر, ئاماژەی بەوەشكردووە, چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی تێوەگلانی سەدر دەدات, بۆ ئیدارەدانی ئەو ململانێ‌ توندەی لەنێوان حزبە ركابەرەكانیدا هەیە.
 
بەوتەی ئەو, چوارچێوەی هەماهەنگی ترسی هەیە سودانی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا ژمارەیەكی بەرچاو كورسی بەدەستبهێنێت, بە تایبەت لە بەغداد، ئەگەر ئەوە رووبدات مانای سەرەتای كۆتایی هاوپەیمانی شیعە بەمشێوەیەی ئێستا.
 
مالیكی لەم قۆناغەدا هانی سەدرییەكان دەدات بۆ گەڕانەوە و رێگەگرتن لە هەر هاوپەیمانێتیەكی شیعی بەهێز, كە لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆی دەربچێت و دوانەی سودانی و خەزعەلی مالیكیان نیگەران كردووە.
 
پێدەچێت مالیكی هەمان بۆچوونی ئێرانی بۆ دروست بووبێت, كە پێیوایە مانەوەی سەدر بە دابڕاوی دۆخی دابەشونی شیعە قوڵتر دەكاتەوەو پاڵ بەدۆخەكەوە دەنێت بەرەو شەڕی ناوخۆ.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ