حكومەتی كاربەڕێكەر نایەوێت مووچە دابەش بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی كاربەڕێكەر نایەوێت مووچە دابەش بكات

كوردیو

ئەمڕۆ حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم كۆبووەتەوە و بەپێی زانیارییەكان بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی شوببات نەدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2024 حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم كۆبوویەوە، بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار نەدراوە بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆچوونێك هەیە كە چاوەڕێی پارەكەی دیكە بكەن تا بتوانن پارەی پێویست بۆ مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابین بكەن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە (560) ملیار دینار بۆ مووچە هاتووە، لەكاتێكدا مووچەخۆران پێویستیان بە (949) ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت،"پێویستمان بە (390) ملیار دیناری تر هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە".

هاوكات، ئەمرۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێڕاق كۆبوویەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،"هه‌ر وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم داتای ته‌واوی ناردبێت، ئێمه‌ موچه‌مان بۆ ناردووه‌، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی كه‌ موچه‌مان بۆ نه‌ناردوون، بۆیان ده‌نێرین".

وتیشی،ته‌یف سامی وتیویەتی "تاوه‌كو ته‌وتینی موچه‌ نه‌كرێت، بۆ موچه‌ی مانگی سێ یه‌ك دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرین".

 

هه‌واڵی گرنگ