سوودە تەندروستییەكانی بەڕۆژووبوون ئەمامەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودە تەندروستییەكانی بەڕۆژووبوون ئەمامەن

 

 

ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەر تەنیا جێبەجێكردنی ئەركێكی ئاینی نیە، بەڵكو سوودی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە.

پزیشكان و پسپۆڕان دیارترین سوودەكانی رۆژووگرتن لەڕووی تەندروستیەوە دەخەنەڕوو:

1. ڕاهاتنی لەش لەگەڵ بڕێكی كەمی خۆراك: ئەگەر رۆژانی ئاسایی مرۆڤ زیادەڕەوی بكات لەخواردن، ئەوا رۆژووگرتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێكخستنی بەكارهێنانی خۆراك بەرێژەی كەمتر، بەتایبەت ئەگەر سیستەمێكی خۆراكی تەندروست لەكاتی بەربانگ و پارشێو بگیرێتەبەرو بەم شێوازە دەتوانرێت رێژەی كۆلیسترۆل لەناو خوێن و زۆرێك لەنەخۆشیەكان كۆنترۆڵ بكرێت.

2. ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكان: زۆرێك لەخەڵكی رێجیم دەكەن و بۆ چەندین كاتژمێر خواردن ناخۆن بەئامانجی دابەزاندنی كێشیان و ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكانی لەشیان، مانگی ڕەمەزان بەهەلێكی زۆر باش دادەنرێت و ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكان وادەكات هەست بەپشوویەكی زۆر بكەیت.

3. كاركردنی باشتری كۆئەندامەكانی لەش: لەكاتی بەرۆژووبوون كاركردنی تەواوی كۆئەندامەكانی لەش باشتر دەبێت و زۆر گرنگە زیادەڕەوی نەكرێت لەخواردنی خۆراكە ناتەندروستەكان لەكاتی بەربانگ كردنەوە.

4. كەمبوونەوەی هەوكردن: هەندێك خۆراك هەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوكردن لەناو لەش بەتایبەت خۆراكە خێراكان و چەورەكان، رۆژووگرتن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەوكردن و پێویستە گرنگی بدرێت بەخواردنی شۆرباو زەڵاتەو خواردنێكی دەوڵەمەند بەپرۆتین لەكاتی بەربانگ و لەكاتی پارشێو پەنیرو میوەو سەوزە بخورێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ