ئانۆ جەوهەر: یەكێتی هەڵەیەكی مێژوویی ئەنجامدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئانۆ جەوهەر: یەكێتی هەڵەیەكی مێژوویی ئەنجامدا

كوردیو
 
 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"سكاڵاكەی یەكێتی لە كورسی پێكهاتەكان هەڵەیەكی مێژوویی بوو". 
 
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا داوا لەویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی خۆرئاوا دەكات پشتیوانی پێكهاتەكان و قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان بكەن.
 
ئاماژەی بەوەشدا،"سكاڵاكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دژی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لە یاسای هەڵبژاردنی كوردستان هەڵەیەكی مێژویی بوو".
 
ئەوەشی خستەڕوو،"مامەڵەكردنی یەكێتی و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە دادگای شۆڕشی سەردەمی حزبی بەعس دەچن".
 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئیدانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی دەكات و بە "هەڕەشە بۆ سەر قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان" ناوی دەبات.
 
وتیشی،"لەمیانی بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاینەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان, داوامان لە نوێنەری (137)دەوڵەت كرد كە ئامادەی كۆنگرەكە بوون, پشتیوانی پێكهاتەكان و قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان بكەن".

 

هه‌واڵی گرنگ