كوردی‌و
لە شاری سلێمانی بەهۆی زۆری ڕێژەكەی و كەمی خواستەوە،نرخی به‌نزین 25 دینار داده‌به‌زێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ له سلێمانی ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر) 25 دینار لە نرخەکەیان دادەبەزێت،دابه‌زینی نرخه‌كه‌ش بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست دەگەڕێتەوە.
نرخی بەنزین به‌مشێوه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت: بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینارەوە دەبێتە 825 دینار به‌نزینی موحەسەن لە 1075 دینارەوە دەبێتە 1050 دینار، هەروەها بەنزینی سۆپەر لە 1225 دینارەوە دەبێتە 1200 دینار.