تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرایەوە

كوردیو

ئەنجامی پشکنینی DNA ئەو پارچانەی جەستە کە لەژێر داروپەردووی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی دۆزرابوونەوە دەرچوو و دەرکەوت هی كارگوزارەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-3-2024، فەلاح کەلهووری، کونسوڵی فەخریی فیلیپین لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"دوێنێ چوارشەممە، 13-03-2024،  ئەنجامی پشکنینی  DNAـی ئەو پارچانەی جەستە کە لەژێر داروپەردووی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی دۆزرابوونەوە دەرچوو و لە ئەنجامەکاندا دەرکەوت ئەو پارچانە هی میشێڵی کارگوزاری ماڵەکەن".

ناوبراو بە میدیای پارتی وتوە،"ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو چارەنووسی میشێڵ نادیاربوو، بەڵام ئێستا ئاشکرابوو کە میشێڵیش لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی ئێران گیانی لەدەستداوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی رایدەگەیەنێت".

جێگەی باسە، درەنگانێكی شەوی دووشەممە 15-1-2024 سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و ماڵی پێشڕەو دزەیی، بازرگان و وەبەرهێنەری دیاریی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، لە ئاکامی هێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی، ژینەی کچی و بازرگانێکی عێراقی شەهید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ