لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكراوە

كوردیو
 
ڕۆژنامەیەكی لەندەنی ڕایدەگەیەنێت،"لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكراوە".
 
 
رۆژنامەی (العربي الجدید)ـی لەندەنی بڵاویكردووەتەوە،بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراق ئاشكرایكردووە لەو سێ‌ گەڕی گفتوگۆیەی لیژنە لاوەكییە سەربازییەكانی بەغدا و واشنتۆن ئەنجامیانداوە, هیچ باسێك لە بیرۆكەی مانەوە و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكراوە وەك ئەوەی میدیاكان بەهەڵە باسی دەكەن.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەوەی هەیە كۆبوونەوەی هونەری سەربازی و ئەمنیە, لە میانەیدا باس لە دۆخی ئەمنی وڵات و ئامادەیی هێزە عێراقیەكان و ناوچە مەترسیەكان و كەلێنەكان دەكرێت, وێڕای پێداویستی هێزە عێراقیەكان لە پشتیوانی ئاسمانی و پاڵپشتیكردنی هێزی زەمینی و روماڵی هەواڵگری و شرۆڤەكردنی زانیارییەكان, بەتایبەت لە پەیوەست بە لایەنی سوری, كە داعش وەك شانەی پەرشوبڵاو تیایدا چالاكە.
 
بەرپرسە عێراقیەكە وتویەتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشنیازی سەربەخۆیی سوپای عێراق و توانای كردووە وەك دامەزراوەیەك بۆ هەموو عێراقیەكان نەبێتە هێزی دووەم, وەك ئاماژەیەك بۆ بەهێزبوونی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران كە ژمارەی چەكدارەكانی گەیشتووەتە (200) هەزار و بەسەر نزیكەی (80) گرووپ و میلیشیادا دابەشبوون.
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،بڕیارە لایەنی عێراقی و ئەمریكی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە كۆبونەوەیەكی تر بكەن, دواتر دەبێت دانیشتنەكان بۆ واشنتۆن بگوێزرێتەوە, ئەوەش پەیویست دەبێت بە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان كە تائێستا وادەی فەرمی سەردانەكە دیارینەكراوە.
 
هەروەها هاتووە،كۆبونەوەكانی ئێستای نێوان لیژنە عێراقی و ئەمریكیەكان بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن, بەڵام دانوستان نین لەسەر مانەوە و درێژكردنەوەی كاری هاوپەیمانان هێندەی ئەوەی دیراسە و دیدی مەیدانی و سەربازی حكومەتی هەردوو وڵاتە, لەلایەن سەركردە سەربازیە بەشدارەكانەوە.
 
بە وتەی بەرپرسە باڵاكەی حكومەتی عێراق, كەشی گشتی لەو گفتوگۆیانە بە ئاڕاستەی گۆڕینی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لە عێراق بۆ راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری, لەچوارچێوەی بنكە و سەربازگەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی بەغدا, نەك كۆتاییهێنان بە رۆڵیان, ئەوەش بەڕوونی بەدیدەكرێت لەو زانیاریە دزەپێكراوانەی دەگاتە بازنەكانی بڕیار لە حكومەتی سودانی, ئەو گواستنەوەیەش لە چوارچێوەی خشتەیەكی زەمنیدا دەبێت كە رەنگە بگاتە كۆتایی ساڵی (2026).

 

هه‌واڵی گرنگ