ئومێد خۆشناو: دەبێت حكومەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئومێد خۆشناو: دەبێت حكومەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بكات

كوردیو
 
پارێزگاری هەولێر لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا ڕایدەگەیەنێت،"دەبێت حکومەتی عێراق قوربانیانی ئەم كارەساتە قەرەبوو بكاتەوە".
 
 
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پەیامێكی بەبۆنەی (36)مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ئەمڕۆ 16ی ئازاری 2024، (36 ساڵ) بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی لە ناوچووی بەعس تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامیدا (5 هەزار) هاوڵاتی سڤیلی شارەكە شەهید بوون و چەندانی تریش بریندار بوون".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو تاوانەی بەعس کە درێژكراوەی زنجیرەی ئەو تاوانانەبوو دەرهەق بە گەلەكەمان ئەنجامیدا بە ئامانجی نەهێڵان و سڕینەوەی نەتەوەکەمان، تاوانێكی هێندە گەورە و دڕندانەبوو، هەرگیز لە بیری هیچ کوردستانییەک ناچێتەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لەو یادەدا کە لە نێو یادەوەریی نەتەوەیی و نیشتمانیماندا بەئازارترینیانە، وێڕای ئەوەی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی دادەنەوێنین، جەخت لەوەدەکەینەوە کە دەبێت حکومەتی عێراق قوربانیانی ئەم كارەساتە قەرەبوو بكاتەوە و چارەسەری پێویست بۆ بریندارانی بگرێتە ئەستۆی و بەفەرمیش داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکات".

 

هه‌واڵی گرنگ