پارێزگاری هەڵەبجە: پێویستە حکومەتی عێراق گرنگیی زیاتر بە هەڵەبجە بدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاری هەڵەبجە: پێویستە حکومەتی عێراق گرنگیی زیاتر بە هەڵەبجە بدات

كوردیو

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت،"پێویستە حکومەتی عێراق گرنگیی زیاتر بە هەڵەبجە بدات".

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی وتارێکدا لە ساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاند،"پێویستە حکومەتی عێراق گرنگیی زیاتر بە هەڵەبجە بدات، شەرمەزارم ئەگەر لە 37هەمین ساڵرۆژی کیمیابارانیدا، هەڵەبجە پارێزگا نەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا،"دەبێت حکومەتی عێراق ئەو راستییە بزانێت، خۆشیی و خەمەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە مێژووی عێراق".

راشیگەیاند،"وەک چۆن دەبێت لا لە نەجەف و ئەهوارەکان بکرێتەوە دەبێت، بە هەمان شێوە لا لە شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان بکرێتەوە".

دەشڵێت،"دەبێت حکومەتی عێراق بیسەلمێنێت لە زاخۆوە بۆ بەسڕە و لە ئاوێسەرەوە بۆ فاو جیاوازی نییە".

 

هه‌واڵی گرنگ