كوردی‌و
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (به‌در فه‌حل)ی وه‌كو پارێزگاری نوێ له شوێنی (ئه‌حمه‌د جبوری) ناسراو به "ئه‌بو مازن" هه‌ڵبژارد.
فه‌حل كه سه‌ر به حزبی جه‌ماهیری "ئه‌بو مازن"ـه، له كۆی 13ی ئه‌ندامی ئاماده‌بووی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ر (13) ده‌نگه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر (14) كاندیدی تردا سه‌ركه‌وت كه چاویان له وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین بوو.
رۆژی 4-2-2024 ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین "ئه‌بو مازن"ی وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌تیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنی "ئه‌بو مازن" په‌سه‌ند بكات و رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی ئه‌بو مازن پێچه‌وانه‌ی یاسایه، به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تاوانكاری سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، دۆسیه‌كان په‌یوه‌ندیدارن به كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌وه.
دوای دوورخستنه‌وه‌ی، ئه‌بو مازن بۆ پۆستی پارێزگار (به‌در فه‌حل)ی كاندید كرد.