كۆمسیۆن: داوامان لێكراوە هەڵبژاردنی كوردستان دوابخەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن: داوامان لێكراوە هەڵبژاردنی كوردستان دوابخەین

كوردیو

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"داوایان لێکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن".

ئەمڕۆ دووشەممە 18-3-2024 جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند،"دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردووە و بودجەشی بۆ تەرخان کراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،" داوایان لێکراوە هەڵبژاردن بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت، بەڵام بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق، ئێمە ناچارین هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەین".

باسی لەوەشكردووە،"لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەر دەنگدەرێک پەنجەمۆرى نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات".

جێگەی باسە، بڕیارە ڕۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ