یەكەم لێدوانی یەكێتی لەسەر بڕیارەكەی پارتی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم لێدوانی یەكێتی لەسەر بڕیارەكەی پارتی

كوردیو
 
یەکێتی نیشتیمانی لەسەر بڕیارەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاتە دەنگ.
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بایكۆتی هەلبژاردنی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت،"جارێ‌ زووە لەسەر بڕیارەكەی پارتی هیچ قسەیەكمان هەبێت".
 
ئاماژەی بەوەشدا،"دەبێت كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجام بدەین و دیراسەی بڕیارەكەی پارتی بكەین".
 
وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانەكەیدا بۆ بوار ڕایگەیاندووە،"پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی قسە لەسەر ئەو بڕیارەی پارتی دەکەین".
 
جێگەی باسە، ئەمڕۆ دووشەممە 18-3-2024 مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند،"بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت".

 

هه‌واڵی گرنگ