بۆچی منداڵ لاسار دەبێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی منداڵ لاسار دەبێت ؟؟

 

 

1. چەسپاندنی كارێك بەسەریدا كە لەتوانای ئەودا نەبێت و پەستانی بخەیتە سەر، ئەمە وادەكات هەم كارەكەت جێبەجێنەكات هەم ئاستی متمانە بەخۆبوونی منداڵەكەت لاواز بكەیت.

2. شكاندنەوەی منداڵەكەت لەبەرچاوی هاوڕێكانی یاخود دۆست و ناسیاوەكانت، بەوەی كە ئەو منداڵە لەو ئاستەدا نیە هیچ كارێك بۆ تۆ بكات.

3. بەكەم سەیركردنی تواناكانی منداڵەكەت و بەراوردكردنی بەمنداڵی تر كە لەو ژیرترو بەتواناترە.

4. منداڵ لە ئاستی هیچ بەرپرسیارێتییەكدا نابینێت، بەم شێوەیە وادەكەیت هەست بەلاوازی تواناكانی خۆی بكات.

5. دەنگ بەرزكردنەوەو خۆزاڵكرن بەسەریدا، وادەكات منداڵەكەت هەست بە ترس و تۆقین بكات ئاستی متمانەی بەتۆ لاوازبێت.

6. بەكارهێنانی زمانی زبر لەكاتی ئامۆژگاری كردنیدا، وادەكات قسەكات كاریگەریێكی ئەوتۆیان نەبێت.

7. زۆر پێدانی بەڵێنی درۆ بە منداڵ، ئەمە وادەكات منداڵ هەست بەوە بكات كەدایك و باوكی خاوەنی قسەو بەڵێن نین.

8. شارەزانەبوونی دایك و باوك لە هونەری گفتۆگۆكردن لەگەڵ منداڵ، ئەوە وادەكات منداڵ بڕوا نەكات بەو قسانەی كە دەكرێت.

9. زۆر دەمەتەقێ كردن لەگەڵ منداڵ وادەكات منداڵ قسەكانی دایك و باوكی بەگرنگ وەرنەگرێت.

10. بەكارهێنانی ناو ناتۆرەی ناشیرین لەگەڵ منداڵەكەت.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ