عەلی جاسم ئەستێرەی هەلبژاردەی عێراق رایدەگەینێت ، هەوڵ دەدەین ئاستێكی بەرز پێشكەشی بكەین و پشت بەخوا لە ئاست بەرپرسیارێتیەكەدا دەبین".
جاسم رایگەیاند ، ئامانجمان بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باشە كە هاندەرەكانمان دڵخۆش بكات، گومانی تێدا نییە هەر یاریزانێك شانازی بە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە دەكات، ئێمەش دڵخۆشین ئەو شانازیەمان پێدراوە.
لەكۆتاییدا وتی ، هێشتا نازانم لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەبم یان نا، بەڵام ئاواتەخوازم بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بكەم.