ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (21/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (21/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

21/3

---- / ڕۆژی جەژنی نەتەوەیی كورد (نەورۆز).

---- / سەرەتای وەرزی (بەهار).

---- / ڕۆژی جیهانی دایك.

---- / ڕۆژی جیهانی دەسەڵاتی دادوەری (بەرەنگار بوونەوەی ڕەگەزپەرستی).

---- / ڕۆژی جیهانی ڕێزلێنان.

---- / ڕۆژی جیهانی دارچاندن.

---- / سەری ساڵی تازەی كوردی (2724).

1590 / مۆركردنی پەیمانێك لە نێوان (سەفەوی) و (عوسمانی) یەكان لە شاری (ئیستەنبۆل) بە گوێرەی ئەم پەیمانە (لورستان و شارەزوور) كەوتنە دەستی (عوسمانییەكان).

1906 / بۆ یەكەم جار لەجیهان بۆنەی ڕۆژی جیهانی (دایك) كرایەوە.

1917 / شوعیەكانی (سۆڤیەت) (نیقۆلای دووەم) یان دەستگیر كرد، كەناوبراو دوا قەیسەری (ڕووسیا) بوو، دواتریش بەخانەوادەوە كوشتیان.

1919 / دەست بەكاربوونی ژەنەرال (ئەلەنبی) وەك مەندووبی (بەریتانیا) لەهەریەكە لە (میسرو سودان).

1923 / لەدایك بوونی شاعیری (عێراق) ی (نزار قەبانی).

1946 / گێڕانی ئاهەنگی نەورۆزی كوردان لەشاری (بەغدا) و لە باخچەكانی مەلیك (فەیسەل).

1946 / دەرچوونی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری (هەڵاڵە) لە شاری (بۆكان) ی خۆرهەڵاتی كوردستان، ئەم گۆڤارە تەنها (3) ژمارەی لێدەرچوو.

1946 / بڵاوبوونەوەی گۆڤاری (هاواری نیشتمان) لە (كۆماری مەهاباد).

1975 / لەكاركەوتنی ڕادیۆی (دەنگی كوردستانی عێراق).

1979 / جیابوونەوەی (بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان) لە (یەكێتی نیشتمانی كوردستان).

1982 / بەستنی كۆڕێك لەسەر هونەرمەندی كورد (كاوێس ئاغا) لەشاری (هەولێر).

1990 / خۆسوتاندنی (زەكیە ئالكان).

 

هه‌واڵی گرنگ