كوردیو
توێژەر و مامۆستایەكی زانكۆ ڕایدەگەیەنێت،"هیچ گرەنتییەك نییە ڕۆژێک بێت سەری ڕەش و دەباشان، ببنە یادەوەری و مێژوو!"
د.فاتح سەنگاوی توێژەر و مامۆستای زانكۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی،"سەری ڕەش و دەباشان ئەگەر لە خزمەتی سەری بەرزی مامۆستایان و هاوڵاتیاندا نەبێت؛ کە ئێستا وەها نییە، هیچ گرەنتییەک نییە ڕۆژێک بێت ببنە یادەوەری و مێژوو!".
ئەم وتانەی د.فاتح سەنگاوی لەكاتێكدان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگە نەدرا خۆپیشاندەران بەرەو دەباشان بڕۆن و چەندین مامۆستاش دەستگیركران.