ماھیر زەین سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماھیر زەین سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

ھونەرمەندی لوبنانی کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی سویدییە، سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی کە کاری وێنەگرتنەکەی لە دیاربەکر تۆمار کردووە، بڵاوکردەوە.

ماھیر زەین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نوێترین بەرھەمی خۆی بە زمانی کوردی بە ناوی "ئەی غەفور و ڕەحیم" کە سروودێکی ئایینییە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.

کاری وێنەگرتنی ئەو سروودە ئایینییە لە پارێزگای دیاربەکری باكوری كوردستان تۆمار کراوە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی سروودە ئاینییە نوێیەکەی ماھیر زەین ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە: "من زۆر بەختەوەرم کە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی بتوانم بە چەندین زمانی جیاواز سروودی ئایینی بڵێم".

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا بە ھەشت زمانی جیاواز، سروودە ئایینی تۆمارکردووە ھەروەھا و باسی لەوەش کردووە کە وەک موسڵمانێک پێی وایە سەرەڕای ھەموو جیاوازییەک ھەموو مرۆڤەکان یەکسانن.

لەم کلیپەدا، تیشک خراوەتە سەر جوانی مێژوویی پارێزگای دیاربەکر و شوێنەوارەکانی.

بەرھەمە نوێیەکەی ماھیر زەین لە بەرھەمھێنانی محەمەد ئەمین (یاسین) مەلیکئۆغڵویە و لەلایەن فەرید فۆراڵ و عومەر جیھان دەرھێنراوە.

گۆرانیبێژی تورکیا، مستەفا جیجەلی ئەرکی ڕێکخستنی بەرھەمە نوێییەکەی ماھیر زەین لە ئەستۆ گرتووە و گورکان جەیقماق و عەلی یەڵماز بەشدارییان لە ژەنینی موسیقای سروودەکە کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ