کەشناسی: لەعێڕاق هەشت بوومەلەرزە ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەشناسی: لەعێڕاق هەشت بوومەلەرزە ڕوویداوە

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 22 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە هەشتیان لە ناو عێراقدا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 22 بوومەلەرزە لە ناوەندەکانی چاودێریکردنی بوومەلەرزە تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە هەشت بوومەلەرزەیان لە ناو خاکی عێراق و 12یان لە ناو تورکیا ڕوویانداوە، هەروەها دووانەکەی دیکەش لە ناو خاکی ئێران و سووریادا ڕوویانداوە.

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکرد، کە لە مانگی ڕابردوودا تێبینی چالاکبوونی بوومەلەرزە لە ناوچە سنوورییەکان، بە تایبەتش لەگەڵ تورکیا کراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ