کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت و گۆڕانکاریەکی وەهاش لە پلەکانی گەرما روونادات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ( 5 –15 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکرد، سبەی  ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور وە لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان ( 10 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29

سلێمانی: 26

دهۆک: 28

زاخۆ: 28

هەڵەبجە: 26

کەرکوک: 31

سۆران: 25

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 32

 

هه‌واڵی گرنگ