فەڵەستین داوا دەکات ببێتە بە ئەندامی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەڵەستین داوا دەکات ببێتە بە ئەندامی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان

فەلەستین بە فەرمی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داواکارییەکەی بۆ بە ئەندامبوونی تەواو لەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، بە زووترین کات، ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات.

نێردەی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە، نامەیەکیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ناردووە کە تیایدا داوایان لێ کردووە، گرنگی بدات بە داواکاریی بەئەندامبوونی تەواوی دەوڵەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، بە فەرمی داوایان لە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کردووە کە داواکاریی فەڵەستین بۆ بە ئەندامبوونی تەواو لەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، بە زووترین کات، ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات، بۆ ئەوەی لە میانی ئەم مانگەدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بەئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پێویستی بە ڕەزامەندی نۆ ئەندامی ئەنجوومەنەکە ھەیە، بەڵام بەو مەرجەی ھیچ کام لە ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجوومەنەکە، دەسەڵاتی ڤیتۆ دژی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکار نەھێنن.

ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریتیین لە ئەمریکا، ڕووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و چین.

لە 29 تشرینی یەکەمی ساڵی 2021دا، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای دەنگدانێکی مێژوویی، ڕۆڵی "دەوڵەتی چاودێری نائەندام"ی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەخشی بە فەڵەستین.

 

هه‌واڵی گرنگ