ته‌ندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 32 هه‌زار و 975 كه‌س شەهید كراون و 75 هه‌زار و 577 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 32 هه‌زار و 975 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا و لە ئاكامدا 59 فەڵەستینی شەهیدكران
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 75 هه‌زار و 577 كه‌س برینداربون.