لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلداگیركەر بۆ سەر کەرتی غەززە، دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە شەهیدكران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ھەڵکوتانەسەر کۆمەڵگای پزیشکی شیفا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد سەید ئەبو سەخیل و تارق سەید ئەبو سەخیل شەهیدبوون.
باسی لەوەیش کردووە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 140 کەس.