لە شاری هوالین لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
ئەمرۆ چوارشەممە 3_ی نیسان_ی 2024 ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە ١٨ کیلۆمەتر لە باشووری شاری هوالینە لە کەناراوی ڕۆژهەڵاتی تایوان.
ئاماژە بەوەش دراوە ،بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە قوڵایی ٣٤،٨ کیلۆمەتر ڕوویدا، زیان بەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ناوچەکە گەیشت و، بەپێی ئامارە بەراییەکان نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و٨٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون.