ئۆپێک پڵەس: "بەردەوام دەبین لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆپێک پڵەس: "بەردەوام دەبین لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت"

ئۆپێک پڵەس ڕایگەیاند کە بەبێ ھیچ گۆڕانکارییەک، بەردەوام دەبن لە سیاسەتی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ پاراستنی سەقامگیری لە خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.

ئۆپێک پڵەس لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە تشرینی دووەمی 2022وە تا ئێستا، بەردەوامن لە سیاسەتی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانە کە لەلایەن ژمارەیەک وڵاتەوە لە مانگی تەمموزی 2023 دەستی پێ کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، پێداچوونەوەیان بۆ داتاکانی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی 2024دا کردووە و دەرکەوتووە کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ، لەو دوو مانگەوە تا ئێستا، بەشێوەیەکی بەرچاو پابەندبوون بە سیاسەتی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک پڵەس، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پابەندکراون بەوەی کە 3.66 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەم بکەنەوە، ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە ئارەزوومەندانە 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

ئۆپێک پڵەس خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە بەڵێنەکانی عێراق و کازاخستان بۆ گەیشتن بە پابەندبوونی تەواو و قەرەبووکردنەوەی بەرھەمھێنانی زیادە، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە ڕاگەیاندنەکەی ڕووسیا کە ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە چارەکی دووەمی ساڵی 2024دا گۆڕانکاری لە بەرھەمھێنان دەکات نەک ھەناردەکردن.

بڕیارە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس لە 1ی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵدا، ئەنجام بدریت.

 

هه‌واڵی گرنگ