ژمارەیەک ڕێکخراوی نا حکوومەی لە دانیمارک، سکاڵایەکی یاساییان دژبە حکوومەتی ئەو وڵاتە بە ئامانجی ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، پێشکەش بە دادگا کرد.
ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکوومی لە دانیمارک لەنێویاندا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ئۆکسفام لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە، کە سکاڵایەکی یاساییان دژبە حکوومەتی ئەو وڵاتە بە ئامانجی ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، پێشکەش بە دادگا کردووە.
ڕاشیانگەیاندووە، بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، لەلایەن حکوومەتی دانیمارکەوە ڕەوانەی ئیسرائیل کراون لە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە بەکارھێنراون.
باسیان لەوەش کردووە کە ئەو کارەی حکوومەتی دانیمارک پێچەوانەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەبارەی بازرگانیکردن بە چەک.
ئەو ڕێکخراوانە داواشیان لە دادگا کردووە کە بڕیار لەبارەی ڕاگرتنی ناردنی چەک، لەلایەن حکوومەتی دانیمارکەوە بۆ ئیسرائیل بدات.