لە پارێزگایەکی عێراق قەدەغەی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی نیسانی 2024، خالید کەربولی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، قەدەغەکردنی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
خالید کەربولی ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بڕیارێکی دا کە هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە هەموو شارەکانی ئەنبار قەدەغە بکات وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی ناوخۆیی نوێ بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەسەندنی خواردنەوە کحولییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی خۆجێی ئەنبار چاودەخشێنێتەوە بەو ڕەزامەندیانەی کە داویەتی بۆ هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و فرۆشتنیان لە هەندێک لە شارەکانی ئەنبار، لەنێو ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراوەتەبەر بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی حکومەت دەکەن.