لە ئێران ھێرش کرایە سەر دامەزراوەیەکی سەربازی سوپای پاسداران و دوو بنکەی پۆلیس
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئێران ھێرش کرایە سەر دامەزراوەیەکی سەربازی سوپای پاسداران و دوو بنکەی پۆلیس

لە ویلایەتی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە یەک کاتدا هێرش کرایە سەر دامەزراوەی سەربازی شاری ڕاسکی سوپای پاسداران و دوو بنکەی پۆلیسی شاری چاباهار.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، عەلی ڕزا مەرحەمەتی جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاندووە: "پێش چەند خولەکێک هێرشی تیرۆریستیی کرایە سەر بارەگا سەربازییەکانی راسک و چاباهار، دۆخەکە کۆنترۆڵە و دواتر زانیاری ورد لەبارەی بابەتەکە بڵاودەکرێتەوە".

مەرحەمەتی ئاماژەی بەشكرد، دوای هێرشەکە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیدا شەڕ و پێکدادان دروست بووە و، سێ کارمەندی ئاسایش کوژراون.

ڕێکخراوی جەیشول عەدل، لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

جەیشول عەدل کە لە ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێندراوە، بانگەشەی ئەوە دەکات بەرگریی لە مافەکانی گەلی بەلوچی سووننە دەکات، لە ویلایەتی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەسەر سنووری پاکستان، ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران .

 

هه‌واڵی گرنگ