ئەمریكا : دەبێت بەپەلە جەنگ لە غەززە بوەستێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا : دەبێت بەپەلە جەنگ لە غەززە بوەستێت

 

 

ئەمریكا زمانێكی تری لەبەرامبەر ئیسرائیل بەكارهێناوە، ئەوەش بۆ یەكەم جارە بەو شێوەیە هەڕەشە بكات كە دەبێت بەپەلە جەنگ بوەستێنێت و لەگەڵ حەماس ڕێكبكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی جەزیرە، (جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا بە (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆكی ئیسرائیلی راگەیاندووە، دەبێت بەپەلە جەنگ كۆتایی پێبێنێت و لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسیش ڕێكبكەوێت.

بایدن بۆ نەتنیاهۆ راشیگەیاندووە، پشتیوانییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل دەوەستێتە سەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و وەستانی جەنگ بەبێ‌ دواكەوتن.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئیسرائیلی بۆ راگەیاندنەكان باسی لەوەكردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان بایدن و نەتنیاهۆ زۆر سەخت و چاوەڕوان نەكراو بووە، چونكە بایدن چەندین دەستەواژەی هەڕەشە ئامێزی لەدژی نەتنیاهۆ بەكارهێناوە.

هەروەها بایدن بۆ نەتنیاهۆ رایگەیاندووە، بەپەلە چاوەڕوانی جێبەجێكردنی كۆمەڵێك ڕێو شوێنی خێرا دەكات، بەتایبەتی پارێزگاری كردن لەگیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ