بەهۆی پێشهاتە نوێیە سیاسییەكان لەناوچەكە، نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، پێشبینیش دەكرێت خواست لەسەر نەوت بەرز ببێتەوە.
لە بازاڕەكانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (91.05) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (86.82) دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بەرزبۆتەوە.