تەرمی 7 هەزار كەس لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەكانی غەززەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەرمی 7 هەزار كەس لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەكانی غەززەن

 

 

نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، پێدەچێت تەرمی زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكانی كەرتی غەززە مابێتەوە.

(جێرمی لۆڕێنس) وتەبێژی نووسینگەی كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەژێر دارو پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكانی كەرتی غەززەدان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ ئەنجامدا.

لۆڕێنس ڕایگەیاند، پێدەچێت زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكانی غەزە گیانیان لەدەستدا بێت، ئەمە جگە لەو (33) هەزار كەسەی، كە وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ نزیكبوونەوەی شەش مانگ لە شەڕو پێكدادانەكان نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە بە دڵتەنگییەوە ڕۆژانە بینەرو گوێبیستی بەرزبوونەوەی هەواڵی ژمارەی قوربانیانی فەڵەستینی دەبن.

 

هه‌واڵی گرنگ