مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھێرشیکردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لەباکووری ئیسرائیل
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھێرشیکردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لەباکووری ئیسرائیل

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە باکووری ئیسرائیل.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە حەیفا باکووری ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە كە ھێرشەکەیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لەسەر ھێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

ڕۆژی 3 ئەم مانگە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل.

لەسەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا، ئەمە حەوتەم ھێرشە کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل.

 

هه‌واڵی گرنگ