تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 33 هه‌زار و 137 كه‌س شەهید كراون و 75 هه‌زار و 815 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ شەممە 6ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 33 هه‌زار و 137 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا و لە ئاكامدا 46 فەڵەستینی شەهیدكران
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 75 هه‌زار و 815 كه‌س برینداربون.