نزیکەی 900 کەس ڕکابەری لەسەر 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیکەی 900 کەس ڕکابەری لەسەر 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

نزیکەی 900 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی نیسانی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 886 کاندید ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە 609 کەس لە کانیدەکان نێر و 277یان مێن، بەو پێیەش بۆ هەر کورسییەک لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان، 8-9 کەس خۆیان کاندید کردووە.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ