به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ڕایگەیاند: ماوه‌یه‌كه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان و له لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره، یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته و هیچ گرفتێكی نییه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، كه شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه نییه، له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عیراقیش، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵی، یاخود ڤیزای بازرگانی، كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و رێگه پێدراو نییه بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت به پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لێره‌وه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه، هه‌ر كه‌سێكیش له سعوودیه تووشی كێشه ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیرۆنه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره حه‌جكردنه دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه و ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
باسی لەوەشکرد، هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م جۆره ده‌كه‌ن ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش.