دووەم خنکاوە ونبووەکەی لافاوی دهۆک دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووەم خنکاوە ونبووەکەی لافاوی دهۆک دۆزرایەوە

تەرمی دووەم خنکاوی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی دهۆک لە گەڕەکی شندۆخای شاری دهۆک دۆزرایەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک راگەیاند،بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی 4ی 2024، تەرمی دووەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە گەڕەکی شندۆخا بدۆزنەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 19ی 3ی 2024، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک هەڵسا. کاریگەریی لافاوەکە زیاتر لەسەر گەڕەکەکانی هشکەڕوو، نەزارکێ و بەڕووشکێ بوو. هەمان رۆژ، لافاو دوو هاووڵاتی لەگەڵ خۆی برد و کەسێکی دیکەش بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا هەروەها زیاتر لە هەزار خانوو و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، 28ی 3ی2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە هاوکاری نزیکەی 600 هاووڵاتیی دهۆک و دەوروبەری توانییان تەرمی یەکێک لەو هاووڵاتییانەی دوو هەفتەی رابردوو، لافاو بردنی، لە بەنداوی مووسڵ بدۆزنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ