جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كهشو هه‌وا و كه‌شناسی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه، به‌وپێی ئه‌م مانگه 30 رۆژ ده‌بێت و ئه‌مڕۆش خۆرگیران روده‌دات و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باكور و ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت.
د. عه‌بدوڵا میسناد جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كهشو هه‌وا و كه‌شناسی سعودیه له پلاتفۆڕمی ئێكس ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر مانگ به‌پێی ڕۆژژمێری مانگیی 29 ڕۆژ بێت، ئه‌وا بینینی خۆرگیران په‌سه‌ند ده‌كرێت".
له‌باره‌ی بارودۆخی بینینی مانگی شه‌وال بۆ ئه‌مساڵی 1445ی كۆچی زایینی و خۆرگیران، د. عه‌بدوڵا میسناد رایگه‌یاندوه، "خۆرگیران له ڕۆژی دوشه‌ممه كه به‌رامبه‌ره به 29ی ره‌مه‌زانی 1445ی كۆچی و 8ی (نیسان/4)ی 2024 روده‌دات، ته‌نها له ئه‌مریكای باكور و ناوه‌ڕاست و به‌شێك له زه‌ریاكانی ئه‌تڵه‌سی و هێمن ده‌بینرێت".
باسی لەوەشکرد، "مانگ له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌رده‌م خۆردا ده‌بێت له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، بۆیه له 29ی ڕه‌مه‌زاندا مانگ نابینرێت، چونكه مانگ به خۆر نه‌گه‌یشتوه و مانگیش هێشتا له‌دایك نه‌بوه".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌مجاره له ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكور و ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ی ڕوداوه‌كانی خۆرگیرانه‌وه مانگ ده‌بینرێت و ته‌نانه‌ت له كاتژمێر 09:23 ی پاش نیوه‌ڕۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خۆرگیرانه‌كه روده‌دات".
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژی ته‌واو ده‌بێت و رۆژی چوارشه‌ممه 10ی (نیسان/10)ی 2024 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.