كوردی‌و
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌گه‌لی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌م ...
داواكارم له خودای ره‌حمان كه به خێر و خۆشی بیگێرێته‌وه به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ماندا و دووربین له گشت به‌ڵاو توشهاتێكی نه‌خوازراو ..
جه‌ژنه‌كه‌مان له‌كاتێكدایه كه سوپاس بۆ خودا تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ی موچه و بژێوی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران به‌ره‌و كه‌ناری سه‌قامگیری رۆیشتووه و جه‌ژنه‌كه‌مان بووه به دوو جه‌ژن به بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی به‌شێك له مافه زه‌وتكراوه‌كانەوە.
جێگه‌ی خۆیه‌تی خۆڕاگری و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی هاوڵاتیان به‌رزبنرخێنم كه له‌گه‌ڵ سه‌ختی و دژواری دۆخه‌كه‌دا هه‌رگیز ده‌ستیان نه‌برد بۆ رێكاری نایاسایی و ئامرازی پشێوی نانه‌وه له كاتێكدا چەندین موچەیان فەوتابوو.
هه‌روه‌ك جێگه‌ی خۆیه‌تی زۆر سوپاسی كۆشش و هه‌وڵه یاسایی و پیشه‌ییەكانی تیمی پارێزه‌رانی یه‌كگرتوو و پارێزه‌ری راوێژكار به‌رێز ( به‌كر حمەصدیق )بکەم كه به‌سه‌لیقه‌ی جوان و لێزانین و كۆڵنه‌دان توانیان كه‌یسی موچه‌ی موچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌و گێژاو و ده‌ستی ده‌ستیه ده‌ربهێنن و بیگه‌یه‌ننه كه‌ناری سه‌قامگیری و مسۆگه‌ری،. سوپاسی ئه‌وان و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و كۆششی هه‌ر مافخواز و چالاكوانێك كه به‌وشه‌یه‌ك بوبێ هاوكار و داكۆكیكاربوون .
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌ڵمه‌تی خێرخوازی رێكخراوه‌كانی یه‌كگرتوو به تایبه‌ت و گشت رێكخراو و كەسە خێرخوازەكان بكەم كه خه‌می هه‌ژاران و بێ نازانی نازدارانیان خوارد و كه‌مپینی كۆمه‌كیان دانا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ..
هه‌روه‌ها درێغیان نه‌كرد له پشتیوانی خێرخوازی بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و لێقه‌وماوی غه‌ززه كه له ژێر چه‌پۆكی داگیركاری زایۆنی و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا بۆ شه‌ش مانگ ئه‌چێ ده‌ناڵێنن.
خوای گه‌وره پشتیان بگرێ و تۆڵه‌ی ئه‌و سته‌م و قه‌تڵوعامه له سته‌مكارانی داگیركا‌ر بكاته‌وه و بیكاته خاڵی وەر‌چه‌رخانی سه‌ركه‌وتنی مه‌زڵومان و سته‌ملێكراوان به‌سه‌ر داگیركا‌ر و له‌خودا یاخیاندا.
سه‌باره‌ت به‌و پێشوازیه جوانه‌ی كه هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامیاندا بۆ مانگی ره‌مه‌زان ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌رئه‌خات به ئیسلام و سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه جەختكرنەوەیە لە شوناسی ئیسلامی گەلەكەمان و رەنگدانەوەی ئاستی پابەندی و رەسەنایەتی ئاینپەروەریەتی..
لە خودا داوای سه‌لامه‌تی و سەربەرزی و قبوڵی تاعه‌ت و عیباده‌تی هەموولایەك ئەكەم ..
جارێكی تر جه‌ژن و خۆشی و سه‌ربڵندی بۆ گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م موسڵمانان و مرۆڤ دۆستان و قبوڵی تاعه‌ت و گه‌ردن ئازایی بۆ رۆژوه‌وان و زیندووراگرانی شه‌وانی قه‌ده‌ر لە خودای باڵادەست داوا ئەكەم ..
هه‌میشه له جه‌ژندابن ..
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان