میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، له‌باشوری لوبنانه‌وه به 50 موشه‌ك ئیسرائیل بۆردومانكراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی حزبوڵڵای له‌لوبنان بۆردومانكرد.
میدیاكان ئەوەیان خستەڕوو، نزیكه‌ی 100 موشه‌ك و درۆن ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون‌و ناوچه‌ی (جه‌لیل ئه‌علا)ش كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان.
چه‌ند زانیاریه‌كی میدیایش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ناو خاكی ئێرانیشه‌وه ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون، ده‌وترێت سێ موشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكاو ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی زیاتر له 100 درۆن و ده‌یان موشه‌ك هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامبدات و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری كردووه.