بودجەی 2024ـی عێراق 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بودجەی 2024ـی عێراق 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە

كوردیو
 
زیادبوونی خەرجی بەكاربردن و وەبەرهێنان ڕەوانەكردنی بودجەی بۆ پەرلەمان دواخستووە،چاوەڕواندەكرێت دوای گەڕانەوەی سودانی، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدات و ڕەوانەی پەرلەمانی بكات.
 
بودجەی ساڵی (2024)ـی عێراق دەگاتە (228) تریلیۆن دینار, دوای زیادبوونی خەرجییەكانی بەكاربردن و وەبەرهێنان, كورتهێنانی دارایی پێشبینكیراو (80) تریلیۆن دینارە, ئەوەش دوای ئەوەی بودجەی ساڵی (2023) (199) تریلیۆن دیناربووە.
 
موعین كازمی, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق, لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە،"پێدوایستی وەزارەتەكان و لایەنەكانی ناپەیوەست بەوانەوە و بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان و زیادبوونی تەرخانكراوی دارایی بۆ موچەو خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی و پسوڵەی خۆراك, هەموو ئەوانە وایكرد خشتەكانی یاسای بودجەی بگۆڕێن و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دوابكەوێت".
 
چاوەڕواندەكرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق, دوای كۆتایهاتنی سەردانەكەی سودانیی بۆ واشنتۆن و گەڕانەوەی بۆ بەغداد, دەنگ لەسەر بودجە بدات و كۆتایی ئەم مانگە بگاتە پەرلەمان.

 

هه‌واڵی گرنگ